عه‌بادى داوا ده‌کات ده‌نگه‌کانى که‌رکووک به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌کانى که‌رکووک داوا ده‌که‌م ده‌نگه‌کانى که‌رکووک به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت کێشه‌ له‌ سیسته‌مى هه‌ژمار کردنى ئه‌لیکترۆنی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووکدا هه‌یه‌ ئه‌وا پێویسته‌ سه‌رجه‌م سندۆقه‌کانى ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "پێشتر کۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ هیچ کۆمپانیایێک دانه‌نیشتوووه‌ بۆ پشکنینی ئامێره‌کانى ده‌نگدان و پێش هه‌فته‌یێک له‌ کاتى هه‌ڵبژاردن ئه‌م زانیارییه‌یان به‌ من داوه‌".

عه‌بادی داواشی له‌ کۆمسیۆن کردوووه به‌ شێوه‌یێکى دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سکاڵای لایه‌نه‌کان بکات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان.

ئه‌مه‌ش له ‌دواى ئه‌وه‌ هات له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ تورکمان و عه‌ره‌به‌کانى که‌رکووک ڕایان‌گه‌یاند ساخته‌کاری و ده‌ستکاری ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن کراوه‌ و داوایان کرد ده‌نگه‌کان به‌ شێوه‌ى ده‌ستى هه‌ژمار بکرێته‌وه‌.

هاوکاتیش له‌ هه‌رێم شه‌ش لایه‌نی سیاسی و نه‌وه‌ى نوێش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ڕاگه‌یێندراویان بڵاو کرده‌وه‌ و سه‌رجه‌میان ده‌ڵێن ساخته‌کاری له‌ ئه‌نجامه‌کاندا کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14256

Your Comment

You are replying to: .
captcha