به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه 15ی ئایار) لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمی کوردستان بۆ دیاری کردنی مانگی ڕه‌مه‌زان له دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی کۆ بوونه‌وه له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای‌گه‌یاند ١٧ی ئایار ڕۆژی پێنجشه‌ممه یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
پێشتر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید ئه‌ندامی لیژنه‌ی بینینی مانگ ڕای‌گه‌یاندبوو بۆ دیاری کردنی یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان پشت به هیچ وڵاتێک نابه‌ستین و خۆمان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم لیژنه‌ی بینینی مانگمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ین بۆ دیاری کردنی یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان.
شایانی باسه؛ له ئێرانیش سبه‌ی پێنجشه‌ممه وه‌کوو یه‌که‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان دیاری کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment