درۆیە کە کورد بە من دەنگ نادا

بەشی تورکیا- مراڵ ئاکشنر، سەرۆکی ئیی پارتی و کاندیدی سەرۆک کۆماریی تورکیا جەخت دەکاتەوە: دەبێت ڕێز لە زمانی زگماکیی هەموو کەسێک بگیردرێت و دەیشڵێت: درۆیە کە کورد بە من دەنگ نادا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مراڵ ئاکشنر، سەرۆکی ئیی پارتی و کاندیدی سەرۆک کۆماریی تورکیا، هەموو ئەو ئیدیعایانەی ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێن کوردەکان بە بۆنەی کاربەدەست بوونی ئەو لە وەزارەتی ناوخۆ دەنگی پێنادەن و وتی: من تەنها بۆ 8 مانگ وەزیری ناوخۆی تورکیا بووم. من بەرپرسی ڕووداوەکانی ئەو کاتە نیم. ئەوەش میللەتی تورکیا بە باشی دەیزانن، چوونکە میللەتی تورکیا میللەتێکی ئاگایە، ئەو بابەتەش کە کوردەکان دەنگ بە من نادەن ئەفسانەیە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا باسی داخوازیی کوردی کرد بۆ فێرکردنی زمانی زگماکی و ڕایگەیاند: دەبێت ڕێز لە زمانی زگماکیی هەموو کەسێک بگیردرێت، ئەوەش ئیسە نایڵێم، من هەمیشە تەئکیدم لەسەری کردووە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14250

Your Comment

You are replying to: .
captcha