هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌ ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی سائرووندایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ئه‌حراری نزیک له‌ ڕه‌وتی سه‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی سائروون که‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ وه‌ده‌ست هێناوه‌، ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی که‌ ده‌بێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌ڵده‌بژێرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، منازڵ مووسه‌وی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"دا زیادی کرد: هاوپه‌یمانیی سائروون زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر کردوووه‌ بۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

مووسه‌وی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییانه‌ی که‌ له‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائروون ئه‌نجام ده‌بێت، نه‌خشه‌ی سیاسیی داهاتووی عێراق به‌ دیاری کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ داده‌ڕێژێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: ده‌ستێوه‌ردانه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کاریگه‌ری له‌ سه‌ر هاوپه‌یمانیی سائروون به‌تایبه‌ت له‌ ڕه‌وتی دیاری کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق دانانێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14234

Your Comment

You are replying to: .
captcha