به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە میانی گوتارێکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابیانی تورک لە لەندەن، گوتی: ''ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تاوانی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه. ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه''.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەياند: " ئەو کارەی ئیسرائیل ئەنجامی دا کۆمەڵکوژییە. ئه‌م تراژیدیا مرۆڤانه‌یه و كۆمه‌ڵكوژییه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، ئه‌مریكا یان ئیسرائیل، به نه‌فره‌تی ده‌كه‌م''.
ئەردۆغان گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە هەڵوێستی لەپاڵ بوونی برا فەڵەستینییەکانمان (رۆژی هه‌ینی) دوای نیوه‌ڕۆ له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی دژ به سته‌م كۆ ده‌بینه‌وه هەروەها مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ برا فەڵەستینییەکانمان ڕۆژی یەکشەم لە دیاربەکر میتینگێک ساز دەکەین".
ناوبراو گوتی: ''له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و زۆر سه‌ركرده‌ی دیكه گفتوگۆ ده‌كه‌م. رێگە نادەین ئەمڕۆ وەک ڕۆژی لەدەستدانی قودس بێت بۆ جیهانی ئیسلامی".
ئەردۆغان رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە بێ دەنگن و گوتی: ''كاتێک ئێمه رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بینه‌وه و له دژیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، لێمان ده‌پرسنه‌وه. به‌ڵام ئێستا بچووكترین قسه‌یان له‌سه‌ر داگیركاری ئه‌وانه نییه''.
سەرکۆماری تورکیا گوتی : "لێرەوە بانگەواز بۆ کریستیانەکان، موسەوی و ئایينەکانی دیکە دەکەم کە بەرامبەر بەم ناحەقییە بێ دەنگ نەبن".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر پشتیوانی کردنی فەڵەستین و گوتی: "وەک رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە تەواوی رەمەزان کەمپینی کۆمەک کردنی برا فەڵەستینییەکانمان رێک دەخەین هەروەها مانگی سووری توركی به بری ١٠٠ هه‌زار دۆلار یارمه‌تی ئاماده كردوووه و ده‌ستی كردوووه به گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه و گوتیشی: ''به هه‌ماهه‌نگیی ئافاد و سوپای توركیا ده‌ست كراوه به یارمه‌تی دان و هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان له غه‌ززه''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "مەبەستی دەربڕینی ھاوخەمی بۆ برا فەڵەستینییەکانمان لە سبەێنێوە سێ رۆژ ماتەمینیمان راگەیاند".
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment