ئەردۆغان ئەگەر لە هەڵبژاردنیشدا شکست بێنێت واز لە کۆشکی سەرۆک کۆماری ناهێنێت

بەشی تورکیا- توغروڵ کورووکچی نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی 24ی جوونی 2018 لە تورکیا دا و وتی: من دڵنیا نیم کە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە ئەردۆغان ڕازی بکات کە کۆشکی سەرۆک کۆماریی تورکیا بەجێ بێڵێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، توغروڵ کورووکچی نوێنەری ئیزمیر لە پەرلەمانی تورکیا و سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت: هەڵبژاردنەکانی 24ی جوونی 2018 لە تورکیا زۆر درێژخایەنتر دەبێت و سندووقەکانی دەنگدان کۆتایی بەو هەڵبژاردنە ناهێنن. میللەتی ئێمە دەبێت خۆی بۆ بەرخۆدانێکی گەورە ئامادە بکات.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: من دڵنیا نیم کە ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕۆژی 25ی جوونی 2018 ئەردۆغان ڕازی بکات کە کۆشکی سەرۆک کۆماریی تورکیا بەجێ بێڵێت، ئەو مکووڕ دەبێت لەسەر قبووڵ نەکردنی دەرەنجامی هەڵبژاردن بۆیەش من دەڵێم هەڵبژاردن درێژ دەبێتەوە و تەنها بە سندووقەکانی دەنگدان کۆتایی پێنایێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسڵ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14217

Your Comment

You are replying to: .
captcha