ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک ئەمشەو ڕادەگەیێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، رايگه‌ياند: له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک راده‌گه‌يه‌نين.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند ئەنجامی فەرمیی هەشت پارێزگای عێراق کە هێشتا ئەنجامەکانیان ڕانەگەیێندراوە ئەمشەو ڕادەگەیێندرێت.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە کۆمیسیۆن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەنجامی فەرمی و ئەڵبەت ناکۆتایی هەڵبژاردنەکانی لە بەغدا و 9 پارێزگایتر لە کۆی 18 پارێزگای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، کە بەپێی ئەوەش ئیئتیلافی سائیروون بە سەرکردایەتیی موقتەدا سەدر پلەی یەکەمی هەبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14212

Your Comment

You are replying to: .
captcha