هاوپه‌یمانیی نه‌سر هیچ هێڵێکی سووری نییه‌ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ هیچ جۆره‌ هێڵێکی سووری بۆ حیزب، لایه‌ن یان که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان نییه‌ له‌باره‌ی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس به‌یاتی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی عێراق پاش پشوووه‌کانی جێژنی قوربان پێک دێت و هاوپه‌یمانیی نه‌سریش هیچ جۆره‌ هێڵێکی سووری بۆ حیزب، لایه‌ن یان که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان نییه‌ له‌باره‌ی دانووستان کردن له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

ناوبراو باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌وڵه‌تێکی تێکنۆکرات ده‌بێت و جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ جێبه‌جێ‌کردنی به‌رنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌وه‌ی ئابووری له‌ وڵات به‌ دوور له‌ کێشمه‌کێشم و ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان‌.

به‌یاتی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو به‌ بۆنه‌ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان و هاوپه‌یمانییه‌کانی هه‌ڵبژاردن دژوار ده‌بێت و ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌گه‌ڵ تێکڕای حیزب و هاوپه‌یمانییه‌کان چ له‌ ناوخۆ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق گفتوگۆ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14195

Your Comment

You are replying to: .
captcha