دابه‌زینی ڕێژەی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن زه‌نگێکی مه‌ترسیدار‌ بۆ سیاسه‌توانانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: دابه‌زینی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌ بۆ سیاسه‌توانانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی خۆیان له‌ ساڵی 2003 تاکوو ئێستا بچنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ریم نووری له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات به‌شداریی ئاماده‌کراوانی لافیته‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ربژێران له‌ شاره‌کانی عێراق زۆر زیاتر بوووه‌ له‌ به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ر بۆیه‌ دابه‌زینی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌ بۆ سیاسه‌توانانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی خۆیان له‌ ساڵی 2003 تاکوو ئێستا بکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ژماره‌یێک له‌ خه‌ڵکی عێراق کاردانه‌وه‌یێکه‌ به‌ داپه‌ڕی گه‌نده‌ڵکاران و ژماره‌یێک له‌ سیاسه‌توانانی عێراق له‌ ڕابردوودا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14190

Your Comment

You are replying to: .
captcha