کوردپرێس- لە ڕاگەیێندراوەکەی دەوڵەتدا نووسراوە: "پێشوازی کراوە لە هەموو بیر و بۆچوون و ئامۆژگارییێکی خێرخوازانە" بەڵام بەداخەوە چەند لایەن یان تاکێک ئێستا دەبنە خاوەن بیر لە بارەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە و بەیاننامەی بۆ دەردەکەن. بۆیە ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت بۆ ڕای گشتی چەند ڕوونکردنەوەی گرینگ بدات.
دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێداگر بووە لە سەر ئەوە سزا ئابوورییەکانی سەر گەلی ئێران سڕ بکات و لەو پێناوەشدا لە سەر سێ بنەمای سەرەکی کاری کردووە: پاراستنی شکۆی گەل، حیکمەت و مەسڵەحەت. لەو بوارەشدا هیچ بەرژەوەندییێکی ستراتیژیکی ئێران دانووستانی لە سەر نەکراوە بەڵکوو ئێمە بیانوومان بۆ نەیارانی ئێران نەهێشتووە بۆ ئەوەی تۆمەتی ناڕەوا بخەنە پاڵ دەوڵەتی ئێران.
ڕاگەیێندراوەکە زیادی دەکات: هەموو جیهان ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک بە دەستکەوتێکی کەم وێنەی دیپڵۆماسییانەی نێودەوڵەتی دەزانن و گرینگترین دەستکەوتەکانیشی ئەوە بوو کۆدەنگیی وڵاتانی جیهان بۆ دژایەتی کردنی ئێران شکا و زایۆنییەکانی پێ ڕیسوا بوو و بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران بە فەرمی ددانی پێدانرا و ئێستا ئەمریکا بە تەنها خۆی و ئیسرائیل ماونەتەوە.
ڕاگەیێندراوەکەی دەوڵەت بە توندی وەڵامی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی شارەزایان دەداتەوە و دەڵێت: بەداخەوە ئەوانەی دەبوو خۆیان بەبۆنەی هەڵوێستە ناڕەواکانی ڕابردوویانەوە داوایان لە گەل کردبا ئێستا خۆیان کردۆتە خاوەن قەرز و دەڵێن دەبێت دەوڵەت داوای لێبوردن بکات. دیارە سەرکردایەتی و سیستەمی ئیداری جێگای ئەوەی تێدا نابێتەوە کە لێدوانی دژبەیەک بدرێت بەڵکوو پێویستمان بە بڕیارێکی بوێرانە هەیە.
ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی دووپات کردۆتەوە کە گوێڕایەڵی هەموو ئامۆژگارییێکی خێر دەبن و ڕاشی دەگەیێنن کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەق بە دەقی لە چوارچێوەی دەستوور و دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار و ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا بووە. بۆیە لێرەوە داوا لە هەموو خەمخۆرێکی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەین پەیڕەوی ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری باڵای ئێران بکەن و یارمەتیدەر بن بۆ دەستەبەر بوونی یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانی و پشتگیریی هەڵوێستی دەوڵەت بکەن و بە هەموو جیهانی بسەلمێنن کە گەلی ئێران یەکدەنگ و یەکڕەنگ لە بەرانبەر پەیمانشکێنانەوە بەرگری لە خۆیان دەکەن.
کۆی هەواڵنێر: 60101
Your Comment