به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژه‌كه له به‌یاننامه‌یێک داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌كات كه كێشه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ڕێگه‌ی یاسایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ک ڕێگای توندوتیژی.
هه‌روه‌ها داواشی كردوووه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان به به‌شداریی هه‌موو لایێک پێكبهێنن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی دروست كردنی عێراقێكی به‌هێزی دیموكراتی بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كانی قبووڵ بكه‌ن و ڕێگه‌ی توندوتیژی نه‌گرنه‌به‌ر.
شایانی باسه؛ ڕۆژی شه‌ممه 12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه چوو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ چه‌ند لایه‌نێک چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كێشه دروست بوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment