دەمیرتاش بانگەوازێک بۆ پاڵپشتیی کردن لە «کەمپینی خوێندن بە زمانی كوردی» بڵاو کردەوە

بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی زیندانی کراوی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو كەمپینە دەربڕی كە واژۆیان كۆ كردووەتەوە بۆ ئەوەی لە توركیا زمانی كوردیش هاوشانی زمانی توركی لە قوتابخانەكاندا بخوێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ٢١ی٢ی٢٠٢١ "پلاتفۆرمی زمانی كوردی" لە توركیا، كەمپینێكی بۆ كۆ كردنەوەی واژۆ دەست پێكردووە تا زمانی كوردیش لە پاڵ زمانی توركی لە قوتابخانەكاندا بخوێندرێت، تاكوو ئێستا نۆ پارتی سیاسی لە توركیا پشتگیریی لەو كەمپینەیان کردووە و واژۆیان كردووە.

دەمیرتاش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت پشتگیری لەو كەمپینە دەكەم و واژۆی منیشی بخەنە سەر.

دەمیرتاش لە درێژەدا نووسیویە: "هەموو زمانێكی دنیا جوانە، دەبێ رێزی لێ بگیرێت و ئازاد بێت و لەڕێگەی یاساوە پارێزراو بێت".

دەمیرتاش سوپاسی ئەو كەمپینەی کردووە كە بۆ خوێندن بە زمانی كوردی واژۆیان كۆ كردووەتەوە و دەڵێت ئومێدم وایە لە هەموو لایەكەوە پاڵپشتی بكرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1417

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha