به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا ته‌قریبه‌ن هاوکات له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین له مانگی جانیڤێری، هێرشی ئاسمانی و زه‌وینیی خۆی دژ به په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان زیاتر کرده‌وه هه‌ر بۆیه هه‌ندێک له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنن که هێزه‌کانی تورکیا 20 کیلۆمه‌تر له خاکی هه‌رێمی کوردستان پێشڕه‌وییان کردوووه.
که‌ماڵ چۆمانی شرۆڤه‌کاری کاروباری کورده‌کان له وتارێکدا که له ماڵپه‌ڕی ئینگلیزی زمانی ڕیجنی ئه‌ڵمانیا بڵاو کراوه‌ته‌وه پاشهاته‌کانی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان لێک ده‌داته‌وه.
ئه‌و کارناسه پێی وایه شه‌ڕی نوێی تورکیا دژ به په‌که‌که که مومکینه ناوچه‌ی شه‌نگال واتا شوێنی نیشته‌جێ بوونی کورده ئێزدییه‌کانیش له‌خۆ بگرێته‌وه کاره‌ساتێکی زیاتر بۆ ئێزدییه‌کان به بار دێنێت که ساڵگارێکه به‌ره‌وڕووی جینۆساید بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو هۆشداریش ده‌دات شه‌ڕی تورکیا و په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان مومکینه بۆ شه‌ڕی نێوان پارتی و په‌که‌که بگۆڕدرێت که ئه‌و ناوچه‌یه ده‌باته ناو شه‌ڕی نێوان هێزه کوردییه‌کان.
چۆمانی ده‌شڵێت: شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و تورکیا له هه‌رێمی کوردستان مومکینه جێگیر بوونی گرووپه توندئاژۆکان له سنووره‌کانی به‌دواوه بێت و ئه‌و گرووپانه له‌گه‌ڵ عێراق، ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ڕ بکه‌ن.
ئه‌و کارناسه زیاتر ده‌ڵێت: نزیک بوونه‌وه‌ی تورکیا به شه‌نگال به بیانووی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که مومکینه شه‌ڕی نێوان سوپای تورکیا و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌دواوه بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment