لیستەکانی عەبادی و سەدر لە ریزی پێشەوەن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرچاوەیێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: "ئیئتلافی نەسر کە سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات و ئیئتلافی سائرون کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر، مەقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات لە پێشەوەن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رای‌گەیاند: ئیئتلافی نەسر کە سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات و ئیئتلافی سائرون کە سەرۆکی رەوتی سەدر، مەقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات لە پێشەوەن.

سەرچاوەیێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "دەرئەنجامە بەراییەکان ئاماژە بە پێشکەوتنی ئیئتلافی نەسر دەکەن لە بەغدا و ژمارەیێک لە پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان، دوای ئەویش ئیئتلافی سائرون دێت".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا زووە بزانرێت هەر دوو ئیئتلافەکە بە جیا چەند کورسییان بەدەست هێناوە.

رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە لەكۆی 24 ملیۆن دەنگدەر نزیكەی نۆ ملیۆن هەشت سەد هەزار كەس بەشداری پرۆسەكەیان كرد، ئەوەش 44%ی رێژەی بەشداریكردن بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14160

Your Comment

You are replying to: .
captcha