3 لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ‌ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: سێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌به‌غداوه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تۆمار كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رباز محه‌مه‌د كه‌ له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زیری كۆچ ‌و كۆچبه‌رانی عێراقه‌ ده‌ڵێت: "ڕۆژی 13ی ئایاری 2018 كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌مڕۆ سێ لیژنه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێنه‌ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم".

هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سكاڵایانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار كراوه‌".

ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ چوو كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بۆ به‌شێک له ‌لایه‌نه‌كانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ش سكاڵایان تۆمار كردوووه‌.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14156

Your Comment

You are replying to: .
captcha