ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ مه‌به‌ستی پشتڕاستکردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادستێنێکی عێراق ده‌ڵێت: ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی پشتڕاستکردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێدحه‌ت مه‌حموود به‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی وت: ده‌زگای دادی عێراق لایه‌نگری له‌ هیچ حیزبێکی سیاسی ناکات. لیستی حیزبه‌ براوه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستی پشتڕاستکردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌کرێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق لیستی حیزبه‌ براوه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ ڕووی ڕچاو کردنی یاساکانی هه‌ڵبژاردن، پێشێل نه‌کردنی ئه‌و یاسایانه‌ و سه‌رپێچی نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردن لێک ده‌داته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14144

Your Comment

You are replying to: .
captcha