کۆسرەت ڕەسوڵ: لە ھیچ لایەنێکی قبووڵ ناکەین کۆی پرۆسەی دەنگدان لەکەدار بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "لەھیچ لایەنێکی قبووڵ ناکەین کۆی پرۆسەی دەنگدان لەکەدار بکات"، دەشڵێت:"پێویستە ھەموان دان بەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا بنێن".

کوردپرێس- لەڕاگەیەنراوێکدا لەدوای کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی پیرۆزباییی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردووە و داوای کردووە ھەموو لایێک دان بەئەنجامەکانی ھەڵبژاردندا بنێن.

جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی ھۆشداری دەدات بەلایەنەکان و جەخت دەکاتەوە، "لەھیچ کەس و لایەنێکیشی قبووڵ ناکەین، کۆی پرۆسەکە لەکەدار بکات، بۆیە پێویستە لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و پابەند بن بە ئەنجامە ناڕەسمییەکانی ھەڵبژاردن و پابەند بن بە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان تاوەکوو بەشێوەی ڕەسمی کۆمسیۆن ئەنجامەکان رادەگەیەنێت".

News Code 14140

Your Comment

You are replying to: .
captcha