له‌ هه‌ولێر كه‌مترين و له‌ سلێمانى زۆرترين سكاڵا تۆمار كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئارام ساڵه‌يى، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌يێكى رۆژنامه‌وانيدا رای‌گه‌ياند: له‌ هه‌ولێر كه‌مترين سكاڵا تۆمار كراوه‌ و له‌ سلێمانى زۆرترين سكاڵا تۆمار كراون.

ئارام ساڵه‌يى گوتيشى: "سكاڵاكان له‌ لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنه‌وه‌ يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه"‌.

ڕوونيشی كرده‌وه‌: "به‌ گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان 80 سكاڵا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌يه‌ش 45 سكاڵايان له‌ ده‌نگدانى تايبه‌ت تۆمار كراون و 35 سكاڵاكه‌ى ديكه‌ له‌ ناوچه‌ جياجياكانى هه‌رێمه‌وه‌ تۆمار كراون".

ساڵه‌يى سه‌باره‌ت به‌ شوێنى تۆماركردنى سكاڵاكان، گوتى: "له‌ پارێزگاى سلێمانى 51 سكاڵا و له‌ پارێزگاى دهۆک 15 سكاڵا و له‌ هه‌ولێريش كه‌مترين سكاڵا هه‌بوووه‌ كه‌ 14 سكاڵا بوون و له‌ لايه‌ن ته‌واوى لايه‌نه‌ سياسييه‌ به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن تۆمار كراون".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد: "سكاڵاكان ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێن و له‌وێ يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ 12ى ئايار/ مايۆى 2018‌، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو و زیاتر له‌ 22 ملیۆن هاووڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.

وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێک گرفتی ته‌كنیكی له‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه‌، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی وه‌سف كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14132

Your Comment

You are replying to: .
captcha