بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆکی حکوومەت و سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی عێراق کرد هەڵویستیان هەبێت لەسەر ئەم پشێویانەی کەرکووک و دۆخەکە ئارام بکەنەوە.
ناوبراو وتیشی “ئه‌و گرفتانه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌بون له ده‌نگدانی گشتیدا دووباره بوونه‌ته‌وه و پێویسته ده‌نگه‌كان له‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له به‌غدا به‌ده‌ست جیا بكرێنه‌وه".
ئەوەشی خستە ڕوو، دەبێت ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی سندووقەکان بۆ بەغدا تا لیژنەیێکی تایبەت نەیەتە شارەکە.
هاوکات بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ بنکەکانى دەنگدان بەڕووى دەنگدانى هاووڵاتیان کرایەوە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٦ى ئێوارەى ئەمڕۆ پرۆسەى دەنگدان بەشێوەیێکى ئۆتۆماتیکى کۆتایی هات و بنکەکانى دەنگدان داخران.
Your Comment