پارێزگاری کەرکووک داوای بڕیارێكی به‌په‌له‌ ده‌كات له‌هه‌رسێی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری کەرکووک هۆشیاری دا لەسەر نا ئارامی دۆخی کەرکووک ڕایگەیاند، دەبێت بەپەلە ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی سندووقەکان بۆ بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆکی حکوومەت و سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی عێراق کرد هەڵویستیان هەبێت لەسەر ئەم پشێویانەی کەرکووک و دۆخەکە ئارام بکەنەوە.

ناوبراو وتیشی “ئه‌و گرفتانه‌ی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌بون له‌ ده‌نگدانی گشتیدا دووباره بوونه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ ده‌نگه‌كان له‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ به‌غدا به‌ده‌ست جیا بكرێنه‌وه".

ئەوەشی خستە ڕوو، دەبێت ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی سندووقەکان بۆ بەغدا تا لیژنەیێکی تایبەت نەیەتە شارەکە.

هاوکات بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ بنکەکانى دەنگدان بەڕووى دەنگدانى هاووڵاتیان کرایەوە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٦ى ئێوارەى ئەمڕۆ پرۆسەى دەنگدان بەشێوەیێکى ئۆتۆماتیکى کۆتایی هات و بنکەکانى دەنگدان داخران.

News Code 14127

Your Comment

You are replying to: .
captcha