پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژمارى ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسى نووسينگه‌ى هه‌ولێرى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، عه‌لى قادر، رايگه‌ياند: ئامێرى ئه‌ليكترۆنى، رێگه‌ى نه‌دا زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانيان نييه‌ له‌ بنكه‌كان ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ى كارتى به‌سه‌رچوويان هه‌بووه‌ نه‌يانتوانيوه‌ ده‌نگ بده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى قادر گوتيشى سه‌رجه‌م سندووقه‌كان دێنه‌وه‌ كۆگاكان و بۆ هيچ شوێنێكى ديكه‌ ناچێت و روونيشي كرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ئه‌نجامى به‌رايى راده‌گه‌يێنرێت.

ناوبراو ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌ سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌رده‌چن، ئه‌نجامى ڕه‌سمين و هه‌ر لايه‌نێک ده‌توانێت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌نجامى خۆيان به‌ده‌ست بكه‌وێت.

عه‌لى قادر ئاشكراشي كرد، تا كاتژمێر 12:00ى نيوه‌ڕۆ رێژه‌ى به‌شدارى 35% بووه‌ و تا ئێواره‌ش به‌شدارىی خه‌ڵک له‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌رێنيانه‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ 12ى مەی 2018‌، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له‌ 22 ملیۆن هاووڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.

وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێک گرفتی ته‌كنیكی له‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه‌، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی وه‌سف كرد.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14116

Your Comment

You are replying to: .
captcha