به‌هۆی بۆمبی چێندراو 3 ده‌نگده‌ر له‌ پارێزگای كه‌ركووك كوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ركووک رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو له‌سه‌ر رێگاكانی گه‌یشتن به‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ چه‌ند ناوچه‌یێكی پارێزگای كه‌ركووک، تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووک ڕایانگەیاند: رێگاكانی نێوان ژماره‌یێک گوندی سه‌ر به‌ قه‌زا حه‌وێجه‌ به‌چڕی مینڕێژ كراون، بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بكرێت به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا نه‌كه‌ن.

وه‌ك راشگه‌یێندراوه‌، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ كردووه‌، به‌ڵام تادێت كاتی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش دوو هێرشی جیاوازیان له‌ هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووک و دیاله‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجام داوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60133

News Code 14113

Your Comment

You are replying to: .
captcha