به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئازادکردنی به‌شی "شداده" و ده‌وروبه‌ری له باشووری پارێزگای حه‌سه‌که و پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له چه‌کدارانی داعش، ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی سه‌ر به‌و هێزانه بیرێکیان له نزیکیی گوندی "ام حجر" له 35 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی ئه‌و قه‌زایه دۆزیوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌و باره‌وه ڕاپۆرتی دا که چه‌کدارانی داعش له‌و بیره بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی که‌سانی ڕفێندراو که ده‌یانکوشت و هه‌روه‌ها ته‌رمی چه‌کدارانی کوژراوی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ش "سلیمان الحسن" دانیشتوویێکی گوندی "ام حجر" ڕای‌گه‌یاند: چه‌کدارانی داعشمان له دووره‌وه ده‌بینی که به ئۆتۆمبیله قۆڕاوییه‌کانیانه‌وه ته‌رمی کوژراوانیان بۆ ئه‌و شوێنه ده‌هاورد، پاش دوورکه‌وتنیشیان نه‌مانده‌توانن نزیکی ئه‌و بیره بینه‌وه چوونکه چاودێرییان له سه‌ری بوو.
حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها جه‌ختیشی کرده‌وه که پاش پێشڕه‌وی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و ئازادکردنی ناوچه‌که، ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانیان له‌و بابه‌ته ئاگادار کردۆته‌وه و له ئاکامدا پاش ئه‌وه‌ی که ناوچه‌که له چه‌کدارانی داعش پاک کرایه‌وه، شوێنه ئاماژه‌پێکراوه‌که‌یان دۆزیه‌وه به‌ڵام ته‌رمه‌کان به‌و بۆنه‌وه جگه ئێسقان هیچیان لێی نه‌مابوو شوناسیان دیار نه‌ده‌کرا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئینته‌رنێتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment