تا کاتژمێر ١٢ ڕیژه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌سه‌دا ٤٠٪ بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "تاوه‌کوو کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ته‌نها ٪٤٠ی هاووڵاتییان ده‌نگیان داوه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری عێراقی بڵاو کرده‌وه‌".

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "ڕێژه‌ی ده‌نگدان تا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ له‌ که‌رکه‌وک ٢٤٪ بوووه‌، ڕێژه‌ی ده‌نگدان تا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ له‌ دیاله‌ ٣٠٪ بوووه‌ و ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدان تا کاتژمێر ١٢ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ٤٠٪ بوووه‌".

هاوکات کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ شاری دهۆك 24% و له ‌شاری هه‌ولێر ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر 26% و له ‌شاری سلێمانیش كه‌ ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانییه ‌32% بوووه‌".

له ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌عات 7ی به‌یانییه‌وه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكردوووه ‌و پرۆسه‌كه‌ش تا سه‌عات 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14106

Your Comment

You are replying to: .
captcha