گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكردەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق، بڕیاری دەست‌پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان دەدات كە بەهۆی هەڵبژاردنەوە ڕاگیرا بوو، بەپێی ئاگاداری‌نامەیێكیش، سەرجەم گەشتەكان لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسایی بۆتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا محەمەد سەعید، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، بە گوێرەی ئەو ئاگادارینامەیەی كە لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنییەوە گەیشتۆتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 12ی 5ی 2018، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاسایی بوونەتەوە.

پێشتر، عەباس سەعد خەفاجی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراق، بەSNNی ڕاگەیاندبوو: لە دوای راگرتنی گەشتی ئاسمانیی فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، كاتژمێر 12ی ئەمشەو گەشت ئاسمانییەكان لەتەواوی فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبنەوە و گەشتەكان دەست‌پێدەكەنەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14105

Your Comment

You are replying to: .
captcha