ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی عێراق له ‌کۆبوونه‌وه‌دایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له ‌کۆبوونه‌وه‌دایه‌ و داوا له ‌هاووڵاتییان ده‌که‌ن بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018 ده‌رگای بنکه‌کانی ده‌نگدان به ‌ڕووی هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرایه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌نگدانیش تا کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بیت.

به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیکه‌ی ٢٤ ملیۆن که‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌ هه‌رێمی کوردستانیش سێ ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ٧٣٠ که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14101

Your Comment

You are replying to: .
captcha