وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ فیدراڵ په‌یامێكی له‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران عیراق بلاَوده‌كاته‌وه‌و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ پێشێلكارییه‌ك تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ فیدلراڵی عیراق رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی‌ بالاَی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركرده‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ته‌واوی‌ ناوچه‌كاندا هه‌یه‌و له‌په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین .

وتیشی: تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ هیچ پێشێلكاری و خروقاتێك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ عیراقدا تۆمار نه‌كراوه‌و جه‌ختیشكرده‌وه‌ هه‌موو رێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ توندو تۆڵ بۆ به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ته‌واوی عیراقدا گیراوه‌ته‌به‌ر.

News Code 14096

Your Comment

You are replying to: .
captcha