بەپێی هەواڵی کوردپرێس سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی فیدلراڵی عیراق رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركرده‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ته‌واوی ناوچه‌كاندا هه‌یه‌و له‌په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین .
وتیشی: تا ئه‌م ساته وه‌خته هیچ پێشێلكاری و خروقاتێك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی عیراقدا تۆمار نه‌كراوه‌و جه‌ختیشكرده‌وه هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی توند‌و تۆڵ بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ته‌واوی عیراقدا گیراوه‌ته‌به‌ر.
Your Comment