بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەڕەکە رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی عێراق، لە شاری نەجەف دروست بووە.
شەڕەکە لە نێوان لایەنگرانی ھاوپەیمانییەکانی سائیرون و نەسر دروست بووە. تا ئیستا ھیچ زانیارییێک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی شەڕەکە بەردەست نییە.
ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیێک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیێک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.
ھاوپەیمانیی نەسر لە ژمارەیێک لایەن پێک دێت و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.
کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: «بغداد الیوم»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment