شەڕێکی چەکداری لە نێوان لایەنگرانی دوو لیستی عێراقی لە نەجەف ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە باشووری عێراق شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان لایەنگرانی دوو لیستی عێراقی، دروست بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەڕەکە رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی عێراق، لە شاری نەجەف دروست بووە.

شەڕەکە لە نێوان لایەنگرانی ھاوپەیمانییەکانی سائیرون و نەسر دروست بووە. تا ئیستا ھیچ زانیارییێک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی شەڕەکە بەردەست نییە.

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیێک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیێک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.

ھاوپەیمانیی نەسر لە ژمارەیێک لایەن پێک دێت و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.

کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوە: «بغداد الیوم»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14093

Your Comment

You are replying to: .
captcha