ڕاستییه‌کانی ئێستا له‌مپه‌ری سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: ڕاسته‌ که‌ کورده‌کانی عێراق ئاواتی سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه‌ به‌ڵام ڕاستییه‌کان له‌مپه‌ری به‌دیهاتنی ئه‌وه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 ڕیفراندۆمێکی به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ برد که‌ تێیدا له‌سه‌دا 93 له‌ ده‌نگده‌ران، ده‌نگی ئه‌رێیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی دا. به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان له‌وان ئه‌مریکا و دراوسێیانی هه‌رێمی کوردستان دژی ئه‌وه‌ بوون. ئه‌و بابه‌ته‌ پاشهاتێکی توندی بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌دوادا بوو.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دایه‌ سه‌رنه‌که‌وتنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و کاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان و وتی: به‌داخه‌وه‌ ده‌بێ ڕاستییه‌کانی ئێستا قبووڵ بکه‌ین.

ناوبراو به‌ ڕۆژنامه‌ی داڵاس ڕیۆیۆ وتوویه‌تی: کورده‌کان هێشتاکه‌ش به‌دوای خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییدان به‌ڵام ده‌بێ ڕاستییه‌کان له‌ به‌رچاو بگرین. ئێمه‌ ده‌بێ بزانین که‌ له‌ کوێداین. بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی کورد به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی جیدییه‌.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان جه‌ختی کرد خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ دڵی کوردی عێراقدا نه‌مردوووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێ سازگاری بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییانه‌دا.

ناوبراو له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مریکاش دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14090

Your Comment

You are replying to: .
captcha