له‌ که‌رکووک داعش هێرشێکی ئه‌نجام دا و 9 پۆلیسی فیدراڵ کوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، چه‌کدارانی داعش هێرشێکیان له ‌باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵ ئه‌نجام دا و به‌و‌ هۆیه‌وه‌ ٩ پۆلیسی فیدراڵ کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وێستگه‌ی پشکنینی پۆلیسی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ نزیکی گوندی سه‌عدوونییه‌ له‌ به‌شی "الرشاد"ی باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ کرایه‌ ئامانج.

شایانی باسه‌؛ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێکی سه‌خت له‌ نێوان چه‌کدارانی داعش و پۆلیسی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبی 4 پۆلیسی فیدڕاڵ و دوو هێزی حه‌شدی شه‌عبی کوژران و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون به‌ڵام هه‌ندێک له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ژماره‌ی کوژراوانی پۆلیسی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبی 8 که‌سن‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14088

Your Comment

You are replying to: .
captcha