عه‌بادی: دوای هه‌ڵبژاردن له ‌ڕێگای خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کاری کۆمیسیۆن ده‌کرێ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌کار که‌وتنی ئامێره‌ ئه‌لکترۆنییه‌کانی ده‌نگدان کاری کۆمیسیۆنه‌ که‌ چاره‌سه‌ریان بکات و وتیشی: له ‌دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ‌ڕێگای خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کاره‌کانی کۆمیسیۆن ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕ شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی جیاواز له ‌سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عیراق که ‌له‌ ناوه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگیان دا له‌ قوتابخانه‌ی به‌غدا له‌ ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ ده‌نگی دا و دوای ده‌نگدان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: له‌کارکه‌وتنی ئامێره‌کانی ده‌نگدان کاری کارمه‌ندانی کۆمیسیۆنه‌ که‌ چاره‌سه‌ریان بکات.

ناوبراو وتیشی جگه‌ له‌ کارمه‌ندانی کۆمیسیۆن هیچ که‌سیک ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیرانیش بۆی نییه‌ ئامێره‌کان تاقی بکاته‌وه‌ ته‌نها کارمه‌ندانی کۆمیسیۆن بۆیان هه‌یه‌ ده‌ستکاری ئامێره‌کان بکه‌ن و تاقیان بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14087

Your Comment

You are replying to: .
captcha