به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌ی ڕاگیردراوی زه‌مان له لقی 13ی دادگه‌ی چاغلایانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو و دادستێنی دۆسیه‌که حوکمی ئازادیی عه‌لی بۆلاج و مێهمه‌ت ئۆزدمیر دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی ده‌رکرد.
پاش کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای عه‌لی بۆلاج و مێهمه‌ت ئۆزدمیر هه‌ردووکیان به تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" و "به‌ره‌وپێش بردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان" ده‌ستگیر کران و نزیک به دوو ساڵه که له زینداندان.
شه‌وی ڕابردوو پاش ده‌رکردنی ئه‌م حوکمه ئۆزدمیر و بۆلاج له زیندانی سیلیوری ئازاد کران.
شایانی باسه؛ کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی شاهین ئالبای ڕۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی ڕۆژنامه‌ی زه‌مانیش بۆ 8-7ی جوون دوا خرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment