به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له بنکه‌یێکی ده‌نگدان تایبه‌ت به به‌رپرسانی عێراق له هۆتێل "الرشید"ی به‌غدا ئاماده بوو و ده‌نگی خۆی خسته نێو سندۆقی ده‌نگدان و ڕایگه‌یاند: پێشوازیی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن زۆر باشه و هیوادارین که پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یێکی بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: من میدیاکان لۆمه ده‌که‌م به‌و بۆنه‌وه که ئاوڕ له ڕووماڵی هه‌واڵه‌کان به شێوه‌ی دروست ناده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment