عێراقییه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح داوای له‌ عێراقییه‌کان کردوووه‌ بۆ گۆڕانکارییه‌کان و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق به‌ شێوه‌یێکی چالاک به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هادی عامری ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوون له‌ یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: دۆخی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتگه‌لێک له‌ باره‌ی له‌ کارکه‌وتنی هه‌ندێ له‌ سیسته‌مه‌کانی ده‌نگدان و پچڕانی ئینته‌رنێت، زۆر چاکه‌.

عامری داوای له‌ هاووڵاتییانی عێراقی کرد بۆ گۆڕانکارییه‌کان و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق به‌ شێوه‌یێکی چالاک به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14077

Your Comment

You are replying to: .
captcha