به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی هاوکارییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له کاروباری مافی مرۆڤ به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک پشتڕاستی کرده‌وه که تورکیا خه‌ریکی نیشته‌جێ کردنی ئاواره فه‌له‌ستینییه‌کان له ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریایه و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ربڕی.
نووسینگه‌ی هاوکارییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له کاروباری مرۆڤی له ڕاپۆرتی "دۆخی باکووری ڕۆژئاوای سووریا: ڕاپۆرتی دۆخی ژماره 4 (8ی مه‌ی)" هاوردوویه‌تی: "ڕۆژی 4ی مه‌ی کاروانێکی هه‌ڵگری 618 ئاواره که زۆربه‌یان په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی بوون، گه‌یشتنه ناوچه‌کانی ناسراو به قه‌ڵغانی فورات و پاشان بۆ ئوردوگای ئاواره‌کانی گوندی ده‌یر بلووک له ناوچه‌ی عه‌فرین گوازراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژی 5ی مه‌ی کاروانێکی هه‌ڵگری 2705 ئاواره گه‌یشتنه ئه‌و ناوچانه."
پاش ئه‌وه‌ی که سوپای تورکیا به هاوکاریی گرووپه چه‌کداره‌کانی سووری ناوچه‌ی عه‌فرینیان داگیر کرد و هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ کرد، نیگه‌رانییه‌کان له باره‌ی گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی و قه‌ومیی ئه‌و ناوچانه زیادی کرد. پێشتریش ڕاپۆرتگه‌لێک له باره‌ی نیشته‌جێ بوونی ئه‌ندامانی گرووپه چه‌کداره‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی سووریا و له ژێر پشتیوانیی تورکیا و بنه‌ماڵه‌کانیان که پێشتر له ناوچه‌ی غووته نیشته‌جێ بوون، بڵاو کرابوویه‌وه.
کورده‌کانی سووریا پێیان وایه که تورکیا ده‌یه‌وێت شوناسی کوردیی ناوچه‌ی عه‌فرین له ناو ببات و به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا ئه‌و بابه‌ته‌یان له کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا باس کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment