‌HDP بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی 24ی جوون 1500 به‌ربژێری هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- مۆڵه‌تی ناونووسیی دوایین کاندیداکانی پارته‌ ئاماده‌بوووه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی 24ی جوونی 2018 له‌ دۆخێکدا کۆتایی پێهات که‌ یه‌ک هه‌زار و 500 که‌س له‌ پارتی کوردیی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ کاندیدبوونی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا ناونووسیان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆڵه‌تی ناونووسیی دوایین کاندیداکانی پارته‌ ئاماده‌بوووه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی 24ی جوونی 2018 له‌ دۆخێکدا کۆتایی پێهات که‌ یه‌ک هه‌زار و 500 که‌س له‌ پارتی کوردیی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ ناونووسی له‌ دوایین لیستی کاندیداکانی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ به‌گشتی 750 که‌سیان ژن و 250شیان گه‌نجانی 18 تا 25 ساڵ بوون.

له‌ بابه‌ته‌ گرینگه‌کانی پڕۆسه‌ی ناونووسیی هه‌ڵبژاردن خۆبواردنی ئاڵتان تان نوێنه‌ری ئیسلامخوازی ئامه‌د، ئه‌حمه‌د تورک شاره‌داری له‌سه‌رکار لابراوی ماردین و دیله‌ک ئۆجه‌لان خۆشکه‌زای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که‌ و نوێنه‌ری شانلی ئۆرفا له‌ ناونووسی کردن بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندایه‌.

له‌ حاڵێکدا که‌ دیله‌ک ئۆجه‌لان له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان خۆی کاندید نه‌کردوووه‌، عومه‌ر ئۆجه‌لان خۆشکه‌زایێکی دیکه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ جیاتی ئه‌و له‌و حیزبه‌ ئاماده‌یی خۆی بۆ کاندیدبوون له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاندوووه‌. عومه‌ر ئۆجه‌لان هاوسه‌رۆکی پێشووی پێکهاته‌ی حیزبی ناوچه‌ دیموکراتیکه‌کان له‌ ماردین بوووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2016 له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیر و ساڵێک زیندانی کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14074

Your Comment

You are replying to: .
captcha