بەپێی هەواڵی کوردپرێس فواد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا وتوویەتی لە سەر بنەمای زۆرینەی سیاسی بێت پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئیستحقاقی عەرەبی شیعەیە بەڵام لە سەر بنەمای تەوافوق دوو پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەڕلەمانی ئیستحقاقی کورد و عەرەبی سوننەیە.
ناوبراو داوای لە هاووڵاتییان کرد بە ڕێژەی فراوان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و گوتیشی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق پڕۆسەی ئاسایی خۆی تێدەپەڕێنێت و پێویست ناکات هاووڵاتییان بە پەلە خۆیان بگەیێننە سەر سندووقی دەنگدان.
فواد مەعسووم تیشکی خستە سەر پێگەی حیزبە کوردستانییەکان لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا و گوتیشی هەرگیز دروشمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانیان نەوتووە و ئەگەر بۆ یەکڕیزی و تەبایی لە عێراقدا کار بکەن ئەوا لاپەڕەیێکی نوێ لە پێوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر هەڵدەدرێتەوە.
سەرچاوە: الاتجاە پرس
Your Comment