به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌همه‌ت متینر نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی داد و گه‌شه له لێدوانێکدا به به‌رده‌نگ گرتنی کورده‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند: ڕێگای دروست بۆ کورده‌کانی تورکیا پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نییه. پارتی سه‌ره‌کیی کورده‌کان پارتی داد و گه‌شه‌یه، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌ربکه‌وێت، کورد ده‌دۆڕێت.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: تا کاتێک که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و پارتی داد و گه‌شه پارتی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته به هیچ له‌ونێک ڕێگا نادرێت دژی کورد کارێک بکرێت. برایانی کوردمان بزانن که تا کاتێک که ئه‌ردۆغان ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌ستۆدایه هیچ که‌س ناتوانێت به‌واندا خراپ بڕوانێت. ده‌وڵه‌ت به ڕۆحی چاناک قه‌ڵا به یه‌کڕیزی و یه‌کسانی داده‌مه‌زرێنین. ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ردۆغان له تورکیا بۆ کورده‌کان چانسێکی گه‌وره‌یه.
متینر هه‌روه‌ها به تاوانبارکردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به ئاگاداربوون له کووده‌تای 15ی جووڵای وتیشی: کاتێک که له 15ی جووڵای و ڕه‌وتی پاش ئه‌وه‌ش کورده‌کان له سه‌رشه‌قامه‌کاندا ئاماده بوون هیچ یه‌ک له ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌بوون. ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیشیان بۆ هاتنه سه‌رشه‌قامه‌کان بانگهێشت نه‌ده‌کرد. چوونکه به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئاگاداری کووده‌تاکه بوون و ئه‌وشه‌و چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی کووده‌تا بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment