ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: هه‌ڵبژاردن له‌رز و تای خۆی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو ده‌ڵێت: به ‌بێ ئێمه‌ عێراق نابێته‌ فیدڕاڵی و عێراق هه‌میشه‌ كێشه‌ی هه‌بوووه‌ و هه‌ڵبژاردن له‌رز و تای خۆی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و له‌ كۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌میشه‌ له‌رز و تای هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ گشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ زۆر خراپ نه‌بوو و ئه‌و گه‌رمییه‌ش ده‌بێت هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخۆشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناچاریت قسه‌یێک بكه‌یت كه‌ نابێت بیكه‌یت.

ناوبراو وتیشی: بێگومان ده‌بێت دوای ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ ته‌واو بوو ده‌نگمان كۆ كرده‌وه‌ و ته‌عبیرمان له‌ گرنگی خۆمان كرد كاتی ئه‌وه‌یه‌ یه‌ک هه‌ڵوێست بین و ئه‌و شتانه‌ی له‌ پێشوو هه‌مان بوووه‌ عیبره‌تی لێوه‌ربگرین به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ له‌ نێو هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بوو و پێویسته‌ به‌ یه‌کڕیزی بچینه‌وه‌ به‌غدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14066

Your Comment

You are replying to: .
captcha