کوردپرێس- ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی به‌شداری كردن له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وته‌یێكی پێشكه‌ش به‌ڕۆژنامه‌نووسان كرد و ڕایگه‌یاند، "به‌هێزترین كارتی ئێمه وه‌ك هه‌رێم یه‌كده‌نگی و یه‌ك ڕه‌نگی و یه‌ك سهنگیمانه، په‌رته‌وازه‌یمان زیانی زۆری پێگه‌یاندووین، تهبایش ده‌بێت بناغه‌ی هه‌بێت و دادگه‌ری بێت بناغه‌كه‌ی".
له‌باره‌ی پۆستی داهاتووی كورد له به‌غدا له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "پۆسته‌كان گرنگی خۆیان هه‌یه، مشت‌ومڕ له‌باره‌ی پۆسته‌كانه‌وه كراون كه ئاخۆ كورد سه‌رۆك كۆمارمان بمینێ، یاخود پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ربگرین".
ئه‌میره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، "هیچ حزبێك بۆی نییه به‌ته‌نیا بڕیار له‌ئاینده‌ی به‌شداریی كورد له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بدات".
Your Comment