به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی دوای به‌شداری كردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خوێندنگه‌ی بڵند له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن".
ناوبراو وتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمیش هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دژ به یه‌كتر ڕابگرن به‌و پێیه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه نه‌ک په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه پێویسته به گه‌رم و گوڕییه‌وه ڕوو له ده‌نگدان بكه‌ن".
کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ڕاشیگه‌یاند: "ناكرێت كورد به په‌رته‌وازه‌یی بچێته به‌غدا و ناو ماڵی خۆی ڕێك نه‌خاته‌وه، به هه‌موو شێوهیێكیش پێكهێنانی کابینه‌ی داهاتوی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای حكوومه‌تی زۆرینه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی ده‌بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment