كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی: حكوومه‌تی‌ زۆرینه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی‌ كوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ی‌ هاووڵاتییان ده‌كات و داوایان لێده‌كات به‌شداریی پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكه‌ن و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: "به ‌هیچ شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ سیاسی نین به‌ڵكوو پێكهێنانی كابینه‌ی‌ حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی ده‌بێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیی دوای‌ به‌شداری كردنی‌ له ‌پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له ‌خوێندنگه‌ی‌ بڵند له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئاشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕای‌گه‌یاند: "داوا له ‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن".

ناوبراو وتیشی: "پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمیش هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دژ به‌ یه‌كتر ڕابگرن به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌ نه‌ک په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆیه‌ پێویسته‌ به ‌گه‌رم و گوڕییه‌وه‌ ڕوو له‌ ده‌نگدان بكه‌ن".

کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ڕاشی‌گه‌یاند: "ناكرێت كورد به ‌په‌رته‌وازه‌یی بچێته‌ به‌غدا و ناو ماڵی‌ خۆی ڕێك نه‌خاته‌وه‌، به‌ هه‌موو شێوه‌یێكیش پێكهێنانی‌ کابینه‌ی داهاتوی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حكوومه‌تی‌ زۆرینه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ‌و به ‌گوێره‌ی‌ ده‌ستووری‌ عێراقیش پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌وافوقی سیاسی ده‌بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14061

Your Comment

You are replying to: .
captcha