به‌رهه‌م ساڵح: ئه‌مڕۆ ڕۆژی پشووی سیاسییه‌كانه‌ بۆ گوێ گرتن له‌ هاووڵاتییان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژی پشووی سیاسییه‌كانه‌ بۆ گوێ گرتن له‌ هاووڵاتییان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایار د. به‌رهه‌م به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد و له‌ قوتابخانه‌ی شیرین له‌ شاری سلێمانی ده‌نگی خۆی دا.

د. به‌رهه‌م له‌ میانی كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ رۆژی ده‌نگدانه ‌و به ‌هیوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان به‌ شێوه‌یێكی به‌رفراوان به‌شدار بن له‌ هه‌ڵبژاردندا. ئێمه‌ ماوه‌ی مانگێک قسه‌ی خۆمان كرد. ئه‌مڕۆ ڕۆژی هاووڵاتییانه‌ قسه‌ی خۆیان بكه‌ن".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "هیوادارم هه‌ڵبژاردن به‌ ئارامی و به‌ شێوه‌یێکی دیموكراسی به‌ڕێوه‌ بچێت. هیوادارین هاووڵاتییان به‌ شێوه‌یێكی فراوان به‌شداری بكه‌ن بۆ دیاری كردنی داهاتووی خۆیان".

د. به‌رهه‌م وتیشی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14060

Your Comment

You are replying to: .
captcha