زووه‌ قسه‌ له‌باره‌ی پۆستی كورد له‌ حكوومه‌ت‌ و په‌رله‌مانی داهاتوودا بكه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: جارێ زووه‌ قسه‌ له ‌باره‌ی پۆستی كورد له‌ په‌رله‌مان ‌و حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌میانی به‌شداری كردن له ‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق وته‌یێكی پێشكه‌ش به ‌ڕۆژنامه‌نووسان كرد و ڕای‌گه‌یاند: "ڕۆژێكی مێژووییه‌ ئه‌مڕۆ و ده‌نگدانێكی گرنگه‌ ‌و ده‌بێت هه‌مووان به‌جدی وه‌ری‌بگرن".

به‌ وته‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌بێت هاووڵاتییانی هه‌رێم به‌شداری له ‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا بكه‌ن ‌و پێگه‌ی كوردستان به‌هێز بكه‌ن.

تاڵه‌بانی داوای له‌ هاووڵاتییان كرد، زوو بچن بۆ وێستگه‌كانی ده‌نگدان چونكه‌ ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ ده‌وێت بۆ به‌كارهێنان.

جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد ‌و وتی: "په‌یامم بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چووین بۆ عێراق ئه‌وه‌یه‌ به ‌یه‌كڕیزی بچین".

له‌باره‌ی پشكی كورده‌وه‌ له ‌حكوومه‌ت ‌و په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق قوباد تاڵه‌بانی وتی: "پشكی كورد له‌ به‌غدا زووه‌ قسه‌ی لێ‌بكرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14053

Your Comment

You are replying to: .
captcha