نێچیرڤان بارزانی: به ‌بێ‌ كورد حكوومه‌تی زۆرینه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌نگی دا و له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حکوومه‌تی زۆرینه‌ نین چوونکه‌ حکوومه‌تی زۆرینه‌ به‌ بێ کورد سه‌رکه‌وتوو نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ئایار ‌نێچیرڤان بارزانی له ‌شاری هه‌ولێر و له ‌بنكه‌یێكی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی كرد كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌عات 7:20 ده‌قه‌ی به‌یانی ده‌نگی دا ئه‌وه‌ش وه‌ک یه‌كه‌م به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ پرۆسه‌كه‌ی كرد.

له ‌دوای به‌شداری كردنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان نێچیرڤان بارزانی كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و له‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانی وتی: ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ نین چوونكه‌ حكوومه‌تی زۆرینه‌ به ‌بێ‌ كورد سه‌ركه‌وتوو نابێت.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: ئێمه‌ له ڕابردوودا ئه‌زموونێكمان له‌ عێراق هه‌بوووه‌ كه‌ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوووه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كان بۆ حکوومه‌تی تاكه‌كه‌سی بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن و دواتر گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت ‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان كار بۆ پێشخستنی عێراق بكه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: كورد به یه‌ک لیست ‌و هاوپه‌یمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له ‌لیسته‌ كوردییه‌كان یه‌ک هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌هێزی بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنین.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشی‌گه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شدارییێکی كارایان هه‌بێت له ‌حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان به ‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

شایانی باسه‌؛ له ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌عات 7ی به‌یانی له‌ شار و شارۆچكه‌كانی عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ تا سه‌عات 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14052

Your Comment

You are replying to: .
captcha