بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) نیوەڕۆى ڕۆژی ڕابردوو وەڵامى هێرشێکیان داوەتەوە لە نزیک دهیرەزوور کە لە لایەن هێزێکى نەناسراوەوە کراوەتە سەریان.
هاوپەیمانیی دژى داعش دەربارەى ئەو هێرشە ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندوووە: هەسەدە وەڵامى هێرشێکى تۆپخانەیی داوەتەوە و ئەوەش لە چوارچێوەى خۆپاراستندا کە لە ئەنجامدا پێگەیێک کە تۆپبارانى تیادا کراوە خاپوور کراوە.
بە گوێرەى ڕاگەیەنراوەکە: فێلیکس گیدنی جێگرى فەرماندەى ستراتیژى و پشتگیرى تیمى هاوکارى هاوپەیمانیی دژی داعش مافى ئەوانە کە خۆیان پاراستوووە و وتى: ئێمە و هاوپەیمانەکانمان زۆرجار مافى خۆپاراستنمان هەیە بەبێ هیچ قسەکردنێک.
هاوپەیمانى نێودەوڵەتیی دژی داعش لە کۆتاییی ڕاگەیەنراوکەیدا جەختى کردۆتەوە: "هاوپەپمانى نێودەڵەتى پابەندە بە لە ناوبردنى داعش و بەدیهێنانى ئاشتى و ئارامى".
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژی داعش پشتگیرى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دەکات لە شەڕى دژ بە داعش لە باکوورى سوریا.
سهرچاوه: ههواڵدهریی هاوارنیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment