هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم داده‌نێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "عه‌کاز" چاپی عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌ ڕاپۆرتێکدا باسی به‌شداریی پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کردوووه‌ و نووسیویەتی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ کاریگه‌ریی زۆری له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتیی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز له‌ ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت: کورده‌کانی عێراق که‌ شه‌ش مانگ پێش بۆ به‌دیهاتنی ئارمانجه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی وڵاتی کوردستان ده‌نگیان دابوو، هه‌رگیز بیریان له‌وه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ جارێکی دیکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقدا به‌شداری بکه‌ن و ئه‌مڕۆ بۆ ده‌نگدان ده‌چنه‌ سەر سندۆقه‌کانی ده‌نگدان.

به‌شداریی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی یه‌کێتیی و پارتی له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که‌ نزیکه‌ی 27 ساڵه‌ به‌ شێوه‌ی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ ئیداره‌ ده‌کرێت، که‌م ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه‌ نوێیه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی نوێ ده‌بێته‌وه‌.

به‌ناوبانگ ترینی ئه‌و حیزبانه‌ که‌ به‌م زووانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوه‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری به‌ سه‌رکردایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیدا باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی کردوووه‌ که گرینگیی زۆری بۆ‌ ده‌نگده‌رانی کورد هه‌یه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ به‌رهه‌م ساڵح زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ له‌ ساڵی 2009وه‌ له‌ یه‌کێتی جیا بۆته‌وه‌، بۆ‌ خۆی ته‌رخان بکات.

حیزبی تازه‌دامه‌زراوی نەوەی نوێ به‌ سه‌رکردایه‌تیی شاسوار عه‌بدوڵڵا بۆ وه‌رگرتنی کورسیی زیاتر و ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵ ده‌دات.

ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز له‌ کۆتاییی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسێت: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق وه‌کوو تاقیکاریێیکی ڕاسته‌قینه‌ بۆ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان پێش هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی کوردستان له‌ 30ی سێپتێمبێری داهاتوو چاوی لێده‌کرێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ببێته‌ هۆی گۆڕینی هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14050

Your Comment

You are replying to: .
captcha