نێچیرڤان بارزانی له‌ هه‌ولێر ده‌نگی دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر ناوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگی خۆی بۆ چواره‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق خسته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێکرد.

له‌ یه‌که‌م ساته‌کانی ده‌ست پێکردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرس له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌نگی خۆی خسته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14046

Your Comment

You are replying to: .
captcha